هەموومان دەزانین بەرنامەی VLC Media Player یەکێکە لە هەرە بەرنامە بەناوبانگ و باشەکانی بواری خوێندنەوەی فایلە دەنگی و ڤیدیۆییەکان و زۆرترین بەکارهێنەریشی هەیە وە زۆر لە کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکانـــــــــــــــــــــی کۆمپیوتەر ئەو بەرنامانە لەسەر سیستەمی کۆمپیوتەرەکان دادەبەزێنن بە جۆرێک ئەو بەرنامەیە لە پێشەوەی ریزی بەرنامەکانی بواری خوێندنەوەی فایلە دەنگی و ڤیدیۆییەکانە کە هەموو جۆرە ڤیدیۆ و دەنگێک دەخوێنێتەوە…
هەروەها هەمووشمان دەزانین کە بەرنامەی VLC Media Player یەکەک لە تایبەتمەندیەکانی ئەوەیە کە دەتوانێ دەنگی بەرزبکەیتەوە هەتا قەبارەی %٢٠٠ هەتا %٤٠٠ کە ئەوەش زیاترە لە رێژەی دەنگی ئاسایی
ئەوەش هێزێکی زۆر دەخاتە سەر بڵندگۆ(مکبر)ـەی کۆمپیوتەرەکانمان
بۆیە چەند کۆمپانیایەکی بواری بەرهەمهێنانی کۆمپیوتەر وەکی DELL & HP هۆشداری ئەوەیان دا کە بەکارهێنەرانیان ئەو بەرنامەیە بەکار نەهێنن وە هەروەها راشیانگەیاند هاوشێوەی بەرنامەی VLC Media Player بەرنامەی KM player یش هەمان زیان بە بڵندگۆ(مکبر)ـەی کۆمپویەرەکان دەگەینێ لەبەر ئەوەی هەمان تایبەتمەندی لەو بەرنامەیەش هەیە..
ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە زیان بە بڵندگۆی کۆمپیوتەر بگات و لەکاری بخات چونکە هێزەکی زیاتر دەکەوتە سەر بڵندگۆکان لە چاو قەبارەی ئاسایی دەنگ چونکە لە هەموو کۆمپیوتەرەک %١٠٠ رێژەی دەنگی ئاساییە نەک %٢٠٠ و %٤٠٠ !
بە هیواین خۆتان ببپارێزن لەو بەرنامانە بۆ ئەوەی زیان بە کۆمپیوتەرەکانتان نەگاتئەم بابەتە (948) جار خوێندراوەتەوە