لوولەکێک لەسەر زۆربەی وایەری شەحنەکان ھەیە، لەوانەیە تا ئێستا نەتزانی بێت ئەوە بۆ چی داندراوە و بۆچی بەکاردێت.
ئەم لوولەکە چەند نھێنییەکی تێدایە، زۆربەی وایەر شەحنەکانیش پێیانەوەیە، بە تایبەت وایەری شەحنی ھەموو لاپتۆپێک ئەو لوولەکەی پێوەیە، ئەمەش یەکێکە لە گرنگترین پارچەی لاپتۆپەکەت.
ئەم لوولەکە بە گرنگترین پارچەی لاپتۆپەکەت دەژمێردرێت، چونکە وایەر شەحنەکەت و لاپتۆپەکەشت لە ھەموو ڕووداوێکی نەخوازراو دەپارێزێت، ھەروەھا ناھێڵێت کەمبوون و زیادبوونی کارەبا، کاریگەری بخاتە سەر لاپتۆپەکەت.
یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییەکانی ئەو لوولەکە، ناھێڵێت ھیچ شەپۆلێکی بەھێزی کارەبا، کاریگەری خراپ بکاتە سەر لاپتۆپەکەت، بۆیەش ئەمە بە گرنگترین پارچەی لاپتۆپ دەژمێردرێت.ئەم بابەتە (963) جار خوێندراوەتەوە