بەشی نێتۆرك(رایەڵە)Network چی یه ؟
یەکێکە لە بەشەکانی پەیمانگای کۆمپیوتەر ، بەشی نێتۆرك کە لە قۆناغی چوارەمەوە خوێندکار ئەم بەشە ئەخوێنێت بۆ ماوەی دوو ساڵ و تێیدا تواناکانی ئەخاتە گەڕ لە بواری دروستکردنی نێتۆرك و بەرێوەبردنی نێتۆرك و کاکردن لەسەر هاردوێرەكانی نێتۆرك و شارەزابوون لە نیتۆركی مۆبایل.
وانەكانی بەشی نێتۆرك لە قۆناغی چوارەم لەم بایەتانە پێكهاتووە:
Windows server…
inforamtion…
security …
Datavase network…
GSM…
CCNA3…
MIS…
PHP..
بەشی (بەرنامەسازی)Programmingچی یه ؟
یەکێکە لە بەشەکانی پەیمانگای کۆمپیوتەر ، بەشی بەرنامەسازی کە لە قۆناغی چوارەمەوە خوێندکار ئەم بەشە ئەخوێنێت بۆ ماوەی دوو ساڵ و تێیدا تواناکانی ئەخاتە گەڕ لە بواری دروستکردنی بەرنامە و داڕشتنی بەرنامەو دروست كردنی داتابەیس(قاعد بیانات).
وانەكانی بەشی پرۆگرامینگ لە قۆناغی چوارەم لەم بابەتانە پێكهاتووە :
…C++ programming
…Information security
…programming
…SQL Server
..MIS
بەشی (وێب داڕِشتن)web Design چی یه ؟
یەکێکە لە بەشەکانی پەیمانگای کۆمپیوتەر ، بەشی وێبدیزاین کە لە قۆناغی چوارەمەوە خوێندکار ئەم بەشە ئەخوێنێت بۆ ماوەی دوو ساڵ و تێیدا تواناکانی ئەخاتە گەڕ لە بواری دروستکردنی سایت و بەرێوەبردنی سایت و کاکردن لە بواری دیزاین.
وانەكانی بەشی وێبدیزاین لە قۆناغی چوارەم لەم بابەتانە پێكهاتووە:
HTML …
CSS…
Java script…
Dreamweaver…
PHP…
MIS …
Information Security…
ئایا چ بەشێك پێویستی بەلەبەركردن یا كۆدنووسین هەیە؟
هەر سێ بەشەكە كۆد نووسین و لەبەركردنی تیادایە بەڵام بەشی نێتۆرك كەمترین كۆدی تێدایە و پێویستی بەلەبەركردن زیاترە
وە بەشی پرۆگرامینگ زۆرترین كۆدی تیدایە و كەمتر لەبەركردنی تیایە وە كۆدەكانی قورسن.
بەلام بەشی وێب دیزاین هەم لەبەركردنی تیایە و هەم كۆدنووسین بەلام كۆد نووسینی ئاسانترە.
كام بەش باشە یا هەلی كاری زیاترە؟ كام بەش كەرتی تایبەت زیاتر پێویستی پێیەتی؟
هەر سێ بەشەكە گرنگی و باشی خۆی هەیە جا ئەوە تۆی بڕیار ئەدەی كامیان باشە جونكە تا زیاتر لەو بەشەی هەڵی ئەبژێری هەوڵبدەیت و زیاتر هەوڵی فێربوون بدەی ئەوە ئەو بەشە باشە و هەلی كار بۆ خۆت ئەدۆزیتەوە واتا پیویستە ئەو بەشەی هەڵی ئەبژێری خۆت شارەزابكەی دواتر هەلی كارت بۆ ئاسان دەبیت.
ئەگەر بتەوێ دوای پەیمانگا بخوێنی لەزانكۆ بچیتە كام بەش باشە؟
باشترە بچیتە بەشی پرۆگرامینگ چونكە وانەكانی بەشی پرۆگرامین زیاتر ئەخوێنریت و دووبارە ئەبنەوە لەزانكۆ بەلام بەشی وێبدیزاین و نێتۆرك كەمتر.
كام بەش زیاتر لایەنی كرداری كۆمپیوتەری تێدایە و باسی صیانەی كۆمپیوتەری تیایە؟
بەشی نێتۆرك….
چ بەشێك زۆرتر پێویستی بە وانەی بیركاری و بیركردنەوەیە زیاترە؟
بەشی پرۆگرامینگ
كوڕان بچنە چ بەشێك باشترە؟ كچان چ بەشێك زیاتر بۆیان گونجاوە ؟
لە كوردستان دەرچووی چ بەشێك لەهەمووی زیاترە؟
بەشی نێتۆرك….
ئەگەر فەرمانبەریت و ئەتەوێ لە فەرمانگەكەی خۆت بمێنیەوە بچیتە چ بەشێك باشە؟
بەشی نێتۆرك یا ویب دیزاین….
ئەم بابەتە (1021) جار خوێندراوەتەوە