1-سەرەتا بۆ ئەم كارە كلیك لەسەر (ئایکۆن)ی My Computerبكە لەسەر دیسكتۆپ
دواتر كلیكی لای راست لەسەر هاردی (پارتیشنی) مەبەست بكە بۆ نمونە ئێمە هاردی (E)
كلیك ی لای راستی لەسەر دەكەین دواتر دەبێت ئەم هەڵبژاردەیە هەڵبژێرین (Turn on Bit Locker ).
2-ئینجا ویندۆیەكەمان بۆ دەبێتەوە لەم ویندۆیە هەڵبژاردەی
(Use password to unlock the Drive )
چالاك بكە وە لە هەردوو خانەی بۆشایی ووشەی نهێنی (پاسۆرد) ە كە بنووسە ئینجا لە خوارەوە كلیكی (Next) بكە .
3-ویندۆی دوای ئەوە زۆر گرنك نییە تەنها هەڵبژاردەی
(Save the recovery key to a file ) كە دەكا هەڵبژاردەی دووەم كلیك بكە دواتر ویندۆیەكی تری لێدەبێتەوە دەڵێت
وەك یارمەتی دانێك پاسۆردەكەت لە ناو فایلێکی تێكست دا هەڵبگرە لە شوێنێك تۆش بە ئارەزووی خۆت لە شوێنی مەبەست هەڵیبگرە ..
بۆ ئەوەی ئەگەر پاسۆردەكەت لە بیر بچێت وەك یارمەتی دانێك بە بیرت بێنێتەوە دواتر كلیكی (Save) بكە
لە دوا ویندۆش لە خوارەوە كلیكی (Start Encrypting) بكە .
.
تێبینی // هەر جاریك كۆمبیوتەرەكەت داگیرسێنی یان رستارت ی بكەیەوە بتەوێت ئەم هاردە بكەیتەوە ئەوە داوای وشەی نهێنیت لێدەكات
ئەم بابەتە (1240) جار خوێندراوەتەوە