ماک بریتیه له سیسته‌مێکی به‌گه‌ڕخستن ئه‌وه‌ش هه‌روه‌ک سیسته‌می ویندۆزی مایکرۆسۆفت ، ماکنتۆش یه‌که‌م سیسته‌می به‌گه‌ڕخه‌ری وێنه‌ییه که له ساڵی 1984 دا دروستکراوه . ئه‌م سیسته‌مه ناکرێت له‌سه‌ر هه‌موو کۆمپیوته‌رێک به‌گه‌ڕبخرێت به‌ڵکو ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و ئامێرانهکاردهکات که کۆمپانیای ئه‌پڵ دروستی ده‌کات . به‌م دواییانه توانرا له‌سه‌ر چه‌ند پرۆسێسه‌رێکی جیاواز به‌توانای جیاواز دابه‌زێنرێت ئه‌وه‌ش تا ئێستا نه‌بووه به شتێکی باو ، ماک له سه‌ره‌تاوه تا ڤێرژنی 9 هه‌ر به‌ماک ئۆ ئێس بانگده‌کرا به‌ڵام دواتر کاتێک که بوو به‌ڤێرژنی 10 ئیتر به ئۆ ئیس ئێکس ناوی بڵاوو بوه‌وه .
Mac OS X ته‌نها له‌سه‌ر پرۆسێسه‌ری جۆری پاوه‌ر کارده‌کات به‌ڵام پاش ده‌رچونی ڤێرژنه نوییه‌کان به‌ته‌واوی پشتیوانی پرۆسێسه‌ری ئه‌نتڵی کردوو له ئێستادا به‌و په‌ڕی باشیه‌وه ده‌کرێت له‌سه‌ر پرۆسێسه‌ری ئه‌نتڵ ئه‌م به‌رهه‌مه دابه‌زێنرێت .
ماک ئۆ ئێس له ساڵی (2001) دا گه‌یشته ده ده‌رچوو هه‌ر بۆیه له جیاتی (Mac OS Ten) (Mac OS X) دانرا . (Mac) کورتکراوه‌یه‌که بۆ (Macintosh) وه (OS) که کورتکراوه‌ی (Operating System) به واتای سیسته‌می به‌گه‌ڕخه‌ر دێت ، وه ووشه‌ی (X) که له‌زمانی یونانیدا به مانای ژماره (10) بۆ کورتکردنه‌وه‌ی ناوی ئه‌م سیسته‌مه به‌کارهاتووه واته له جیگای (Ten) (X) به‌کارهێناوه .
سیسته‌می (ماک) له‌سه‌ره‌تای بنیات نانیدا به پاڵپشت به سۆرسه‌کانی یونیکس له ساڵی (1984) دا له‌سه‌ر جۆرێک له کۆمپیوته‌ر به‌گه‌ڕ ده‌خرا و پاڵپشتبێت به پرۆسێسه‌ری (مۆتۆرولا 68000) به‌ڵام پاش پێشخستنی ئه‌م سیسته‌مه و توانرا له‌سه‌ر پرۆسێسه‌ری (پاوه‌ر) یش به‌گه‌ڕبخرێت ، ئه‌پڵ تا به‌رهه‌م هێنانی ماک ئۆ ئێس ئێکس له‌سه‌ر پرۆسێسه‌ری جۆری پاوه‌رو مۆتۆرولا به‌گه‌ڕ ده‌خرا به‌ڵام دوای به‌رهه‌م هێنانی ده‌رچووی (Mac OS X) له‌م سیسته‌مه به ته‌واوی پاڵشتی (مۆتۆرولا) ی له‌ده‌ست دا و ته‌نها له‌سه‌ر (پاوه‌ر) ئه‌م سیسته‌مه به‌گه‌ڕ ده‌خرا ، وه ئێستاش خۆشبه‌ختانه له‌سه‌ر پرۆسێسه‌ره‌کانی به‌رهه‌می ئه‌نتڵ و ئامه‌د به‌گه‌ڕ ده‌خرێت و به‌جۆرێک له جۆره‌کان ڕێک خراوه به‌ڵام له کێشه‌ش به‌ده‌ر نیه‌و پێویستی به‌کاته تا به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌رهه‌مانه‌دا خۆی ڕێک بخات .
ماک ئۆ ئێس ئێکس چۆن له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی (Intel) و (AMD) به‌گه‌ڕ ده‌خرێن ؟
له ساڵی (2005) دا کاتێک ئه‌پڵ له کۆنگره‌ی ساڵانه‌ی خۆیدا ڕایگه‌یاند له ئاینده‌ده‌ا به‌رهه‌می سیسته‌می ماک ئۆئێس ئێکس له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌نتڵ به‌گه‌ڕ ده‌خرێت به‌سه‌دان که‌س له پێشخه‌ران که شاره‌زایی بواری پرۆگرام داڕشتن بوون به‌رده‌وام له گۆڕانکاری کردندان له‌سه‌ر به‌رهه‌می ماک ئۆ ئێس تا بتوانن بێ گرفت له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی (Intel) ئه‌م سیسته‌مه جێگیر بکه‌ن ، ئه‌م که‌سانه که‌سانی سه‌ربه‌خۆن و ناچنه ڕیزی کارمه‌ندانی ئه‌پڵه‌وه ، ئه‌پڵ ته‌نها کارێک که کردویه‌تی له‌سه‌ر سیسته‌مه‌که‌ی پیشاندانی ڕه‌زامه‌ندیه له‌سه‌ر لابردنی لۆک له‌سه‌ر سیسته‌مه‌که‌ی به‌ڵام دامه‌زراوه‌یه‌کی نیه تا ئه‌م سسیته‌مه بشێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی بێ به‌رامبه‌ر یان به پاره ئه‌م دابه‌ش بکاته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه که‌سانی سه‌ربه‌خۆ واباشتره بڵێین هاکه‌رزه‌کان چه‌ندین گۆڕانکاری له کۆده‌کان ده‌که‌ن و زیادو که‌می ده‌که‌ن تا به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌نتڵ دابمه‌زرێنرێت . له ئێستادا به به‌شێک له کۆمپیوته‌رانه‌ی که خاوه‌نی توانایه‌کی باشن ده‌توانرێت ئه‌م سیسته‌مه دابمه‌زرێنرێت ، ئه‌م کاره به لای کۆمپانیای ئه‌پڵه‌وه کارێکی نایاساییه‌و ڕێ نادات به هیچ کۆمپانیایه‌ک که کۆمپیوته‌رێک دروستبکات ئه‌م سیسته‌مه‌ی له‌سه‌ر جێگیرکرابێت ، واته هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ک یان کۆمپانیایه‌ک نیه جگه له ئه‌پڵ که به‌رهه‌مێکی هه‌بێت ماک ئۆ ئێسی له‌سه‌ر دابه‌زێنرابێت له‌بازاڕدا بڵاوی بکاته‌وه ، به‌ڵکو ته‌واوی کاره‌کان له تۆڕی ئینته‌رنێتدا ده‌کرێن و به به‌رهه‌مهێنانی پێداویستی تایبه‌ت ده‌کرێت ئه‌م سیسته‌مه له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی تر جێگیربکرێت جگه به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌پڵ .
مێژووێکی کورتی سیسته‌می ماک ئۆ ئێس :
کۆمپانیای ئه‌پڵ له‌سه‌ر بنه‌مای سۆرسه‌کانی یونێکس توانی له ساڵی (1984) دا ئه‌م به‌رهه‌مه بۆ جۆرێک له ئامێری تایبه‌ت به‌رهه‌م بهێنێت ، سه‌ره‌تا به کورتکراوه‌ی (MFS) که هێمایه‌ک بوو بۆ (Macintosh File System) ئه‌م به‌رهه‌مه گه‌شه‌ی پێدرا له لایه‌ن کۆمپانیای ناوبراوه‌وه ، به‌ڵام به‌رامبه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی مایکرۆسۆفت ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی ئه‌پڵ هیچ پێشکه‌وتنێکی ئه‌وتۆی به‌ده‌ست نه‌هێنا ، هه‌ندێک که‌س هۆکاره‌کان بۆ گرانی نرخی ماک بووک ده‌گێڕنه‌وه که هه‌موو که‌س توانای کڕینی ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی نه‌بووه له به بهراوردا مایکرۆسۆفت به‌رهه‌مه‌کانی ئێجگار هه‌رزان بووه هه‌روه‌ها بوونی ئه‌و رێژه زوره له سۆفتوێره‌کان بۆ به‌رهه‌مه‌کانی مایکرۆسۆفت ماکی به‌و ڕۆژگاره گه‌یاند ، ماک ئۆئێس یه‌که‌م سیسته‌می وێنه‌ییه که به‌رهه‌م هێنرابێت ، ده‌بوایه چه‌ندین به‌رامبه‌ری ئێستای فراوان بوایه به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستاش به‌ره‌و ڕووی هه‌نگاو ده‌نێت پیشکه‌وتنیکی خێرایه به تایبه‌تی پاش به‌رهه‌م هێنانی چه‌ندین به‌رهه‌می یه‌ک له‌دوای یه‌ک وه دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی (2001)دا سیسته‌می ماک پێ ی نایه قۆناغێکی نوێوه به تایبه‌تی له‌دوای ساڵی (2005) وه ، پاڵپشتی کردنی به‌رهه‌مه‌کانی (ئه‌نتڵ) له لایه‌ن ئه‌پڵه‌وه کاریگه‌ریه‌کی له ئێستادا به ته‌واوی دیاره‌و ڕۆژانه ده‌بینین که چه‌ندین به‌رنامه‌ی نوێ به توانای جیاواز بۆ ئه‌م سیسته‌مه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و له ئێستاشدا کۆمه‌لێک یاری جۆراوجۆر‌و کوالیتی به‌رز بۆ ئه‌م سیسته‌مه به‌رهه‌م هێنراوه‌و ڕۆژانه‌ش له گه‌شه‌کردنی زیاتردایه .
ڕێژه‌ی به‌کارهێنه‌رانی ماك له دوای ساڵی (2003 ) وه
2.2% له 2003
2.7% له 2004
3.3% له 2005
3.6% له 2006
3.9% له 2007
5.3% له 2008
6.5% له 2009
7.3% له 2010
8.5% له 2011
9.0% له 2012ئەم بابەتە (1057) جار خوێندراوەتەوە