لەسەر کیبۆردی ھەموو کۆمپیوتەر و لاپتۆپێک، پیتی F و J گرێیەکی لەسەرە، ئەمەش نھێنییەکی تێدایە.
لەوانەیە زۆربەی کەس بە کۆمپیوتەر و لاپتۆپەکانیان نووسینیان کردبێت، بەڵام لەو گرێیەی سەر پیتی F و J ورد نەبوونەتەوە، کە ئەمە نھێنییەکی تێدایە و لە کاتی نووسیندا یارمەتیت دەدات.
ئەو گرێیەی سەر پیتی F و J بۆ ئەوەیە، لە کاتی نووسیندا، بێ ئەوەی سەیری کیبۆردەکەت بکەیت، دەتوانی بەو گرێیانە شوێنی دەستت ببینیەوە و لە نووسینەکەت بەردەوام بیت.
ئەو کەسانەی لە نووسینی کۆمپیوتەر و لاپتۆپدا زۆر خێران، ھەر کەسێکی دیکەش دەتوانێت وەک ئەوان خێرابێت، ئەویش بە ڕاھێنان کردن، ھەروەھا بەوەی دەستیان لەسەر پیتی F و J دانێن ئینجا نووسین بە کۆمپیوتەر و لاپتۆپەکانیان بکەن.ئەم بابەتە (982) جار خوێندراوەتەوە