ئەگەر مۆبایلی هۆشمەندت هەیە لەم خزمەتگوزارییە سوودمەند بە>>>>>
لە دوایین نوێكردنەوەیدا كۆمپانیای فەیسبووك، خزمەتگوزاریی پەیوەندی ڤیدیۆیی بۆ فەیسبووك ماسنجەر زیاد كرد، بەوەش ئێستا دەتوانی پاش نوێكردنەوەی ئەو جێبەجێكردنە لە مۆبایلە هۆشمەندەكان جگە لە پەیوەندی تەلەفۆنی پەیوەندیی ڤیدیۆییش ئەنجام بدەی، فەیسبووك لە راگەیەنراوێكی تایبەتدا دەڵێت:”ئەگەر پێت وایە بەتەنیا قسەكردن دڵخۆشت ناكات ئەوا چێژ لە پەیوەندی ڤیدیۆیی وەرگرە”.
ئەو تایبەتمەندیە ئێستا بۆ هەموو ئامێرەكانی هەردوو سیستەمی IOS و ئەندرۆید بەردەست كراوە، بەڵام لە 18 وڵاتی دیاریكراو بەم نزیكانە بۆ هەموو وڵاتانی جیهان بەردەست دەكرێت.
وڵاتانی سودمەند لە ئێستادا”Belgium ،Canada ، Croatia، Denmark France ،Greece ، Ireland Laos ،Lithuania ، Mexico،Nigeria ،Norway ، Oman،Poland ،Portugal ،UK ،the US ، Uruguay.
بەكارهێنەر زۆر بە ئاسانی دەتوانێت بە تەنها یەك تەچ لەسەر ئایكۆنی تایبەت ئەو پەیوەندییە ئەنجامبدات و لێی سوودمەند بێت.

ئەم بابەتە (896) جار خوێندراوەتەوە