ڕه‌نگه زۆربه‌مان یان هه‌موومان ڕۆژانه له دونیای ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان وشه‌ی پرۆگرامسازی یان پرۆگرام دانه‌ر بووبین و له‌وانه‌یه زۆرجار بهبیرمانداهاتبێت ئایا كێن ئه‌وانه‌ی ده‌بنه پرۆگرامساز؟ كه‌سانی زۆر لێهاتوو پسپۆرن و بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رزیان هه‌یه یان كه‌سانی ئاسایین و به‌حه‌ز و ئاره‌زوو ویستی خۆیان فێری ئه‌و كاره‌بوون؟!
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ له‌وه‌وه ده‌ست پێبكه‌م پرۆگرامسازی بریتییه له زمانی قسه‌پێكردن له‌نێوان مرۆڤ و ئامێر، كه ئه‌م زمانه له كۆمه‌ڵێك فه‌رمان پێكدێت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركێكی دیاریكراو. كردارێكی ساكاره به نووسینی هه‌ندێ وشه له سه‌ر كۆمپیوته‌ر ده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و به‌كارێك هه‌ڵسێ، هه‌روه‌ك چۆن خۆت له‌سه‌ر مۆبایل نامه‌یه‌ك بۆ هاورێیه‌كت ده‌نووسیت، ئه‌مه‌و پێناسه‌یه‌كی دانسقه‌شی هه‌یه كه ده‌ڵێت: ” پرۆگرامسازی بریتییه له‌وه‌ی رێگای نه‌زانترین هاوڕێت بناسیت، تاكو گرفتێك له گرفته‌كانی پێ چاره‌سه‌ر بكه‌یت”.
*ئاستی زیره‌كی پێویست بۆ پرۆگرامسازی چه‌نده؟
هه‌ندێك له‌و بڕوایه‌دان كه‌سانی پرۆگرامداڕێژ ده‌بێت خاوه‌ن عه‌قڵ و لێزانينی تایبه‌ت بن، به‌ڵام له راستیدا ده‌بینین زۆرێك لهپرۆگرامسازهكان له قوتابخانه‌شدا سه‌ركه‌وتوونین، بۆیه دروست وایه ئه‌وه بڵێم (پرۆگرامسازی به‌ر له‌وه‌ی زانست بێت، هونه‌ره)، تاكه لایه‌نه كه قوتابی له‌گه‌ڵ دكتۆر یه‌كسان ده‌كات، یاخود هه‌ندێجار به‌هۆی ئه‌زموونی تایبه‌تی قوتابی له دكتۆریش ره‌تده‌بێت، كه‌واته پرۆگرامسازی كارێكه هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت به‌پێی لێزانی توانا‌و حه‌ماسه‌تی خۆی ئه‌نجامی بدات.
*ئایا پرۆگرامسازی پێویستی به‌وه ده‌كات زمانی ئینگلیزی باش بزانين؟
له رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا پێویسته شاره‌زای زمانی ئینگلیزی بین، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تادا ئه‌مه گرفت نییه، چونكه مرۆڤ به‌شاره‌زایی نه‌هاتۆته بوون و ده‌ستیشی پێ نه‌كردووه، پرۆگرامسازیش وشه‌و فه‌رمانی ساكارنین تا مرۆڤ بتوانێ به ئاسانی و به‌بێ به‌ربه‌ستی زمانه‌وانی فێریان بێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ناو ده‌ربكه‌ین و دیاربین، پێویسته له زمانی ئینگلیزی زۆر باش بین، تاكو ئاگاداری هه‌موو نوێیه‌ك و هه‌نگاوه‌كانی بین.
*ئه‌ی پێویست به باگراوه‌ندی باشی مامتماتیكی ده‌كات؟
هه‌ندێك له‌و بڕوایه‌ن پرۆگرامسازان له بواری مامتماتیك زۆر لێزانن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا پێچه‌وانه‌ی ئه‌م روانینه‌یه، چونكه تۆ له كاری پرۆگرامسازی پێویستیت به بڕێكی كه‌م و ساكاری زانستی ماتماتیك ده‌بێت، ته‌نیا له‌و پرۆگرامه تایبه‌تیانه‌ی بواره‌كه دانه‌بێت، له‌وانه‌شه پێویستیت به هه‌ندێك هاوكێشه‌ی ساكار هه‌بێت كه ده‌كرێت به‌و په‌ڕی ئاسانی به‌كاریان بهێنی.
*له كوێ ده‌ست به فێربوونی زمانه‌كانی پرۆگرامسازی بكه‌ین؟
رێسایه‌كی سه‌رده‌میانه ده‌ڵێت: له‌و شوێنه‌وه ده‌ست پێبكه كه كه‌سانی تری لێی وه‌ستاون، واتا له سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێ مه‌كه‌وه، چونكه زمانه‌كانی پرۆگرامسازی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و رێگای ترسێنه‌ر گه‌شه‌ده‌كه‌ن، ناتوانێت پێیان رابگه‌یت ته‌نیا ئه‌گه‌ر له‌و شوێنه ده‌ست پێنه‌كه‌یت كه كه‌سانی دیكه لێی وه‌ستاون، ژماره‌ی زمانه‌كانی پرۆگرامسازی زۆرن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه به‌م دواییه له گۆڕه‌پانه‌كه دیاركه‌وتن بریتین له زمانی “دۆت نێت” و به‌ناوبانگترینیان زمانی “سی شارب” و “زمانی ڤیژواڵ بێسك دۆت نێت” و “پی ئێچ پی” و “ئه‌ی ئێس پی”ن.
*ئاسانترین رێگا بۆ فێربوونی زمانه‌كانی پرۆگرامسازی چۆنه؟
ئاسانترین رێگا بۆ فێربوونی زمانه‌كانی پرۆگرامسازی به‌شداریكردنه له خوله تایبه‌تیه‌كانی ئه‌و زمانه‌ی كه ده‌ته‌وێت كاری له‌سه‌ر بكه‌ی، به‌ڵام به مه‌رجێك خوێنه‌رێكی چاك و چالاك بیت و ئه‌و په‌رتووكانه بخوێنه‌وه كه له‌و بواره بڵاوده‌كرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و وتار‌و وانانه‌ی كه له‌سه‌ر ئینته‌رنێتدا ده‌بینرێن.
*ئه‌ی ده‌كرێت له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت فێربین؟
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌ڵێ. به‌ڵام حاڵی حاز له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه عه‌ره‌بیه‌كان كاره‌كه ئاسان نییه، چونكه ئه‌و وانانه‌ی كه‌له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێتن به‌گشتی كورت و ساكارن و بۆ كه‌سانێكن كه تازه ده‌ست پێده‌كه‌ن و ئاستی شاره‌زایین هێنده به‌رز ناكه‌ن، به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌وانه‌ی كه‌له‌سه‌ر ئینته‌رنێت هه‌یه بیخوێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆچونێكی چاك له‌سه‌ر ئه‌و زمانانه وه‌رگریت، پاشان ئه‌و زمانه‌ش هه‌ڵبژێریت كه ده‌كه‌وێت دواتر تێیداببی به پسپۆر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئینگلیزی بزانیت له‌گه‌ڵ به‌شداریكردن له هه‌ندێك خوولی پێشكه‌وتوو، ده‌كرێت به‌هۆی ئینته‌رنێت به ئاسانی ببیت به كه‌سێكی شاره‌زا، چونكه به‌زمانی ئینگلیزی سه‌رچاوه زۆره، ئاشكراشه كه‌وا هه‌موو نووسراوێكی نوێ له بواری پرۆگرام ساز به‌زمانی دایك “ئینگلیزی” بڵاوده‌كرێته‌وه. *ماوه‌ی دیاریكراو بۆ فێربوونی زمانی پرۆگرامسازی چه‌نده؟
ماوه‌یه‌كی دیاریكراو نییه، به‌ڵام ئه‌مه له‌سه‌ر خۆت و توانا‌و كه‌سایه‌تیت ده‌وه‌ستێ له فێربوون و به‌رده‌وام بوون كوڵنه‌دان، ده‌توانێت له‌نێوان 6مانگ تا 2ساڵ فێرى زمانی پرۆگرام بیت.
*ئه‌ی ماوه‌ی دیاریكراو چه‌نده بۆ گواستنه‌وه بۆ زمانێكی تر؟
ئه‌مه‌شیان له‌سه‌ر لێزانی خۆت و ئاستی فێربوونی زمانه رهسهنهكهت ده‌وه‌ستێ، ده‌توانین له ماوه‌ی ته‌نیا 2حه‌فته بگوازیه‌وه سه‌ر زمانێكی تر.
*چه‌ند جۆر پرۆگرامسازی هه‌یه؟
پێناسه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ جۆره‌كانی زمانه‌كانی پرۆگرامسازی نییه، چونكه زۆرجار هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه به‌ستراون و به‌فێربوونی هه‌ر زمانێكی پرۆگرام ده‌توانین مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جۆره‌كانی تری زماندا بكه‌ین، دوای ئه‌وه‌ی باكگراوندێكی ئاسان له‌سه‌ر بناغه‌كه‌ی وه‌رده‌گرین، ده‌توانین جۆره‌كانی پرۆگرامسازیش به‌مجۆره دابه‌شبكه‌ین:
1. پرۆگرامی ئاسایی.
2. پرۆگرامی رێساكانی داتا.
3. پرۆگرامی دیزانی سایت
*چۆن ده‌توانین له پرۆگرامه‌كان شاره‌زا بین؟
ئێستا مژده‌ت پێده‌ده‌م كه‌وا تۆ چۆیته ناو یه‌كه‌م هه‌نگاوی شاره‌زابوون، چونكه زانینی زۆربه‌ی ئه‌و ورده‌كاریانه‌ی ئه‌و شته‌ی كه ده‌ته‌وێت به‌ر له‌وه‌ی كاری تێدا بكه‌یت ده‌سكه‌وتێكی نایابه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانت به فیڕونهچیت، شاره‌زابوونیش له دونیای پرۆگرامسازیش پێوه‌رێكی دیاریكراوی نییه، به‌ڵام به‌هه‌موو ئاسانییه‌ك ده‌توانیت له‌م گوته‌یه‌دا چڕی بكه‌ینه‌وه: “توانات له به‌رهه‌مهێنان و كاركردن له كورترین ماوه‌و به ورده‌كاریی جوانیش له‌و شتانه‌ی كه بیریان لێ ده‌كه‌ێته‌وه”.
*به‌ڵام ئایا هیچ هیچ زاراوه‌یه‌كی ئاڵۆز هه‌یه؟
به‌گشتی زمانه‌كانی پرۆگرامسازی شیرین و چێژ به‌خشن، بۆیه له‌سه‌ره‌تادا هیچ ناخۆشیه‌كی وه‌ها له زاراوه‌كان نابینی كه شایانی باسكردن بێت، هه‌رچی هه‌یه چه‌ند وشه‌یه‌كی ساكاری ئینگلیزین، كه به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك و لۆژیكی ده‌نووسرێت، تاكو كۆمپیوته‌ر تێ‌یان بگات و به پراكتیكردنیشیان هه‌ڵسێت.
*ئه‌ی پێویست ده‌كات زمانه‌كانی پرۆگرامه‌كانی پێشوو بزانین؟
هه‌روه‌ك له سه‌ره‌تادا رێككه‌وتین و جارێكی تریش له‌به‌ر گرنگیهكهی ئه‌م قسهره دووباره ده‌كه‌ینه‌وه: مه‌رج نییه بۆ فێربوونی زمانی پرۆگرامی نوێ له فێربوونی زمانی پرۆگرامه كۆنه‌كانه‌وه ده‌ست پێبكه‌یت، یاخود ئه‌و زمانانه بزانیت كه له‌سه‌ری گه‌شه‌ی كردووه، چونكه هه‌ر زمانێكی نوێی پرۆگرام كه ده‌دۆزرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌یه چاره‌سه‌ری كه‌موكوڕی و رووه‌كانی ده‌سته‌وه‌ستانی زمانی كۆنی پێ بكرێت، یاخود زیادكرنێكه بۆ گه‌شه‌كردن له بواره‌كانی تر.
*به‌شه‌كانی زمانی پرۆگرامه جیاوازه‌كان چین؟
سه‌ره‌تا ده‌ڵێین، به‌گشتی هه‌موو زمانه‌كانی پرۆگرامسازی له‌یه‌ك سه‌رچاوه گه‌شه‌یان كردووه، بۆیه ده‌توانین بڵێین لایه‌نی جیاواز بریتییه له ستایلی خودی پرۆگرامه‌كه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌م پۆلینكردنه له رووی زانستی زۆر دروست نه‌بێت، ئه‌وه ده‌توانیت به ئه‌زموون و لێكدانه‌وه‌كانی خۆت جیاوازییه‌كان ببینی. ده‌توانین زمانه‌كانی پرۆگرامسازی له رووی شێوازی نووسین و پرۆرگرامهكان و ستایله‌كه‌ی به‌سه‌ر ئه‌مانه دابه‌ش بكه‌ین:
1. رێگای پرۆگرامسازی هێڵی: ده‌توانین بڵێین پێش به‌دیاركه‌وتنی ویندۆز هه‌موو زمانه‌كانی پرۆگرام پشتیان به‌م شێوازه ده‌به‌ستن، له‌وانه زمانه‌كانی :بیسك Basic،C، پاسكال Pascal، كۆبۆل Cobol، فۆتۆن.
2. رێگای پرۆگرامسازی شتی object oriented programming ئه‌مانه زیاتر زمانه‌كانی ئه‌و پرۆگرامانه‌ن، كه دوای سیسته‌می داگیرساندنی ویندۆز سه‌ریان هه‌ڵدا، چونكه پرۆگرامسازی بواری زیاتر ئاسانكاری و فراوانبوونی له یه‌ك كات وه‌رده‌گرێت، ئه‌و زمانانه‌ی پرۆگرام سازیش ده‌گرێته‌وه كه له زمانه‌كانی پێشوو گه‌شه‌یان پێدراوه، له‌وانه زمانی ڤیژواڵ بیسك Visual Basic كه له زمانی بێسك گه‌شه‌ی كردووه، هه‌روه‌ها زمانه‌كانی “C++” و ” Visual ” كه ئه‌مانه‌ش له زمانی “C” گه‌شه‌یان كردووه، ئه‌مه‌و زمانی Delphیش كه ئه‌مه‌شیان له زمانی باسكال داهێنراوه.
*لایه‌نی لێكچوو له‌نێوان زمانه‌كانی پرۆگرامسازیدا هه‌یه؟
ژماره‌ی زمانه‌كانی پرۆگرامسازی زۆرن، چه‌ندان زمانی پرۆگرامسازی هه‌یه كه ئێستا به‌كار ناهێنرێت، له‌به‌ر بوونی زمانی چاكترو نوێتر كه ئه‌مانه یارمه‌تی به كۆتا گه‌یاندنی كاره‌كه ده‌ده‌ن به ئاسانی، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زمانه‌كانی پرۆگرامسازی له یه‌كتره‌وه گه‌شه‌یان كردووه، لانی كه‌م له رووی ئهلف و بێ هاوشێوه‌ن. فه‌رمانه‌كانی زمانه‌كان و ئه‌و وشانه‌ی كه كۆمپیوته‌ر تێ‌یان ده‌گات له هه‌موو زمانه‌كانی پرۆگرامسازی وه‌ك یه‌كن، ئه‌مه‌ش وه‌ها ده‌كات گواستنه‌وه له زمانێك بۆ زمانێكی دی كارێكی زۆر ئاسان بێت، بۆیه مایه‌ی سه‌رسامی نییه كه‌سێك بڵێت، من زیاتر له 10زمانی پرۆگرامسازی ده‌زانم، هه‌موو شته‌كه بریتییه له زانینی تاكه زمانێكی پرۆگرامسازی به‌چاكی دواتر چوونه ناو زمانه جۆراوجۆرهنی دی، یاخود هه‌وڵدان بۆ خوێندنه‌وه‌و وه‌رگرتنی وانه و زانیاری له‌سه‌ر ئینته‌رنێت.
بۆیه هه‌موو زمانه‌كانی پرۆگرامسازی بهكۆن و نوێ باس له‌م جۆره بابه‌تانه ده‌كه‌ن:
* گۆڕاوه‌كان (Variable)
* رسته‌ی مه‌رج و لۆجیك. (If and Logic)
* رسته‌ی دووباره كردنه‌وه .(Loop)
* نه‌خشه‌كان .(Function)
* رێزكراوهكان .(Array)
nuser:
amanj.esmail
ئەم بابەتە (1533) جار خوێندراوەتەوە